ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: سەرەڕای پلانداڕشتنی بەربڵاوی ڕژیمی زایۆنی و مووچەخۆرانی، بەتایبەت ڕەزا پەهلەوی بۆ تێوەگلاندنی ئێران لە ئاژاوە و ناهێمنکردنی بەربڵاو بە مەبەستی پلانداڕشتن بۆ بواری هێرشی سەربازییەکی تر، ئەم پڕۆژەیە لە بنەمادا شکستی هێنا. لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەندێک لە شانە هاوپەیوەندەکان لەگەڵ ڕەوتە تیرۆریستی و شەڕئاژۆکان لە جێ جێی ئێراندا، دەستیان داوەتە هێرشکردنە سەر داراییە گشتییەکان و شێواندنی ئاسایش و داگیرکردنی ناڕەزایەتییە ڕەواکانی ئێران کە سەرەڕای کەمبوونی ئەو کەسانە و پێشوازی نەکردنی کۆمەڵگا لە بانگەوازی ئوان بۆ بشێوی و ئاژاوە، لە میدیا ڕۆژئاواییەکان بەتایبەت زایۆنییەکان، بەرەوڕووی پاڵپشتیی بەربڵاو و گەورەکردنەوەی بەرچاو و زێدەڕۆیانە بووە.
تا ئەو جێیەی کە چەندین کەس لە بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی کە دەستیان لە خوێنی هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران و لەوان ژیان و منداڵانە، پاڵپشتی لە ئاژاوەنانەوەی ئەو شانە سنووردارە لە ئاژاوەگێڕان کرد، بەڵکوو بە هەناسەدانی دەسکرد بتوانن ڕەوتی ئاژاوە و بشێوی زیندوو ڕاگرتن. ڕژیمی زایۆنی لە چوار دەیەی ڕابردوو، لە کەرەسە و شیوەی جۆراوجۆر لە دژی خەڵکی و وڵاتی ئێران بەهرەی وەرگرتووە؛ لە تۆکمەی بشێوییە ناوخۆییەکان، کەشسازیی هەژێنەرانە، پاڵپشتی لە گرووپگەلی مونافیق، یارمەتیی تیرۆریستانی ڕادیکاڵ تا ئەنجامی هێرشی سەربازیی ناڕاستەوخۆ و ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئێران.
لەمناوە یەکێک لەو پرسانەی کە ڕۆڵ و شوێنپێی زایۆنییەکان تێیدا بە ئاشکرا دەرکەوتووە، پاڵپشتی و تۆکمەی گرووپگەلی دابەشخواز لە جی جێی وڵات لە ژێر ناوی پاڵپشتی لە خەباتی ئازادیخوازانە و یەکەمین نمونەی ئاشکرای کە زایۆنییەکان ڕاشکاوانە ئاماژەیان پێداوە، لە ساڵی ڕابردوودا و لە وتارەکەی مەردیخای کیداردا دەرکەوت.
مەردیخای کیدار ئەفسەری خانەنشینی مووساد لە بەرواری 13ی مارچی 2024دا وتارێکی لە ژێر ناوی "گەلانی نافارس، ڕاز ڕووخانی نیزامی ئێرانە" کە لە ڕۆژنامەی "جرۆزاڵم پۆست"دا بڵاوی کردووە، قامکی لەسەر خاڵێکی هەستیار، واتە دەنەدانی هەستی ئیتنیکی و ڕەگەزیی داناوە. ئەو پلانێکی ئاراستە کردووە کە بەپێی ئەو، ئێران بەسەر 6 وڵاتدا دابەش بکرێت و هەر کام لە گەلانی نافارس، وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بێنن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ماڵپەڕی گۆڤاری نیۆزۆیک لە ڕاپۆرتێکدا، ڕوانیویەتییە ئەو بابەتە و لە زمانی بەرپرسێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنی نووسیویەتی: لە ئێستادا کە شەڕی 12 ڕۆژەی دژی ئێران کۆتایی پێهاتووە و ئەم وڵاتە خەریکی ئامادەکردنی خۆی بۆ شەڕێکی شیمانەیی دیکەیە، ئیسرائیل چەکی شاراوەی خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پاراستووە و ئەویش کەمینە ئیتنیکییەکانن کە بەدوای ڕووخانی حکوومەت و سەربەخۆییانن".
شرۆڤەگەران و بەرپرسانی پێشووی ئیسرائیلی و لەوان عێران لەهاو، شرۆڤەگەری پێشووی زانیارییەکان هێزی ئیسرائیل و توێژەری باڵا لە ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی ئەو ڕژیمە، بە نیوزویکـیان ڕاگەیاندووە کە پرسی پاڵپشتی لەو جۆرە چالاکییانە هاوکاتی بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای ئاسیا، لە بەرجستەبوونەوەدایە.
لەهاو لەم دواییەشدا ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگەگەلێک کە ئیسرائیل بتوانێ گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران، لەوان تۆکمەی هاوبەشی لەگەڵ گرووپگەلی ئۆپۆزیسیۆنیی ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دەڵێ تەنیا بە هیوابەخشینی نتانیاهۆ بەو گرووپانە، بە تەنیا بەس نییە و پێویستە یارمەتیی ماددی و لەوان چەک و چۆڵ بدرێتە ئۆپۆزیسیۆن بۆ هەڵمەتی یەکلاکەرەوە.
ناوبراو لەو پەیوەندییەدا بە نیۆزویکی ڕاگەیاند: ئێمە هیشتا کارمان تەواو نەکردووە و هێشتا کاری زۆرمان هەیە بۆ ئەنجام دان و پێموا دەتوانین گوشاری زیاتر بخەینە سەر ئێران و هەڕەشەی زیاتر لەو نیزامە بکەین... و هاوکات ئەمە دەتوانێ یارمەتیی گرووپگەلی ناوخۆییش بدات و پێموا ئیسرائیل دەبێ بە وردبینیی ستراتژیکەوە لێکی داتەوە کە کە چۆن دەتوانێ لە چەند مانگی داهاتوودا، لەو بوارەدا هەنگاو بنێت.
دیارە لە ئێستادا، بەڕیوەبەری سەرەکیی ئەم پیلانەی شەڕی ناوخۆیی و ئاژاوە لە ڕێگەی شەڕی چەکدارانە و هاندانی ڕەوتە دابەشخواز و ئاژاوەگێرە ناوخۆییەکان، ڕەزا پەهلەوی و جێنشینی ڕژیمی ڕووخاوەی پەهلەوی و بووکەشووشەی یاریی دوزەنەی هەواڵگریی ڕۆژئاوا و زایۆنیزم لە شەڕ دژی خەڵکی ئێرانە.
بەڵگەی سەلمێنەری ئەم باسە، چەند مانگی پێشوو خۆی نیشان دا و ئەم پەیامە گواسترایەوە کە پەهلەوی بە پاڵپشتیی ڕژیمی زایۆنی خەریکی ئامادەکاریی پڕۆژەیەکی بەربڵاوە بۆ بشێوی لە فەزای ناوخۆیی ئێران و خۆیشی لە لێدوانێک لە کەنادادا وتی: "ئێستا کاتی پێکهێنان و پەرەدان بە گرووپگەلی چکۆلەی شەڕ و ئامادەبوون بۆ دوایین شەڕە"، و خێرا پاش ئەم لێدوانە، هەندێک باڵی دژبەر و ژمارەیەک ئەکانتی سەر بە پەهلەوی بە شێوەی هاوئاهەنگ باسیان لە زەروورەتی پێکهێنانی تیمگەلی ناسکاری و تیرۆر و شانی چەکداری و ڕاهێنانیان کرد و دیارە هەڵمەتە چەکداری و تیرۆریستییەکان کە لەم ڕۆژانەدا لە هەندێک لە شارەکان لە دژی ئاسایشی گشتی دەجووڵێنەوە، دەبێ لەم چوارچێوەدا وێنا بکرێن.
Your Comment